لـــــه ئه‌مڕۆ لازمه هه‌ركه‌س، بزانێ خۆی كه كوڕ كێیه
یه‌قین هه‌ر كه‌س نژادی خۆی نه‌ناسێ بێ سه‌ر و پێ یه
كوڕی بێ ئه‌سڵ وا چاكه، بــه چه‌شنی گورگی ناو گه‌له
... دهریكهی با وه‌ته‌ن چۆڵـــــــــكا، نیشانه‌ی زۆڵیهتی پێ یه
برایی ئیشی زۆر چاكه، ده‌خیلت بــــــــــــــــم به جێی بێنه
ئهلف چۆن ڕاسته، ئــــــــــازاده، ئه‌وه‌ی باری هه‌یه تێ یه
بهوهڵڵا كاكه بۆ تۆمــــــــــــــــه، ئه‌گه‌ر نا من حه‌قم چی بوو
بــڵێم لاده له ئه‌و شاخه، وه‌ره لێرۆ بـــــــــــــــــــــڕۆ، ڕێیه
بهناحــــــــهق باخه‌وان كه‌ی خزمه‌تی داری نه‌ناسی كرد؟
هه‌تا مه‌علووم نه‌بوو، ئایا زقـــــــوومه یا خۆ هه‌رمێیه!!
نه‌ڵێی به‌خوا بهگــــــوێی ناكه‌م، وتاری گشتی بێ سووده
هه‌تا مهعلــــــــــووم نه‌بێ ئایا، كه ئه‌م شێخ (قانع)ه كێیه؟
مامۆستا قانع